عێراق ڕووبەڕووی پیسبوونی ئاوی خواردن دەبێتەوە



 

لەگەڵ بەرزبونەوەی ڕێژەی پیس بوون و ژەهراوی بونی ئاوی خواردنەوە و چارەسەر نەکردنی پێویست و بەپەلە ، عێراق هۆشدارییەکانی لەوبارەیەوە زیاتر دەکات و مەترسییەکانی پیس بوون و نەمانی ئاوی خواردنەوە دەخاتە بەرچاو.

لەنوێترین ئەو ئاگادارکردنەوانەدا، جاسم ئەلفلاحی، ئەمینداری هونەری وەزارەتی ژینگەی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنە عێراقییەکان ئاشکرای کرد ، ئێستا عێراق ڕۆژانە بڕی 6 ملیۆن مەتر سێجا پاشماوەی ئاوی پاکژ بەرهەمدەهێنێت ئەو ڕێژەیەش زۆرە و لەگەڵ پیوەرە جیهانییەکان یەکناگرێتەوە.

 

ئەوەشی ئاشکراکرد، کە وەزارەتەکەیان کێشەیەکی سەرەکییان هەیە لەچارەسەرکردنی پاشماوەی ئەو ئاوانەی توشی پیسبوون بوون،

 

شارەزایانی ئەم بوارە هۆشداری توند دەدەن لەوەی کەئەگەر بەزوترین کات چارەسەری پێویست نەدۆزرێتەوە ئەوا عێراق دووچاری قەیرانێکی گەورەی ئاوی پاک دەبێتەوە و ڕەنگە کارەساتی گەورە بەدوای خۆیدابهێنێت.

دکتۆر رەمەزان حەمزە، ئەکادیمیستی عێراقی و شارەزای بواری ستراتیجی و سیاسەتی ئاو لە دیمانەیەکیدا بۆ کەناڵی (سکای نیوز) دەلێت: ڕۆژانە بڕی 6ملیۆن مەتر سێجا پاشماوەی ئاوی پاک ی هەیە، ئەم ڕێژەیە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە و پیسبوونی ئاو بەهۆی ئەو پاشماوە زۆرەی کە لەبەرهەمهێنانیدا دەمینێتەوە.

 

بەرهەمهێنانی ئاوی پاک لە عێراق لەڕێگەی پاڵاوتن و پاکژکردن و چەند ڕێگەیەکی ترەوەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا هەوڵەکان بۆ ڕیسایکڵ کردنی پاشماوەکانی زۆر لاوازە بەهۆی نەبونی کارگە و ئامێری پێویست و گەندەڵی لەدابینکردنیان ئەمەش بۆتە هۆکارێکی سەرەکی پیسبوونی ئاوی عێراق.

سێ گرووپی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێشت سێ گرووپی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
چیت لێدێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك پیازێك بخۆیت؟
دواتر چیت لێدێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك پیازێك بخۆیت؟
ەیوەندیدار