ئەردۆغان وتەبێژی دیاری كرد و نازناوێكیشی پێ‌ بەخشی



 

فەرمانى دەستنیشانکردنى وتەبێژى نوێى سەرۆکایەتى تورکیا، ئەمڕۆ سێ شەممە (6ـى حوزەیرانى 2023) لە رۆژنامەى فەرمى ئەو وڵاتە بڵاوبۆتەوە، ئەمەش دواى ئەوە دێت کە ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژى پێشووى سەرۆکایەتى تورکیا بە سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى نیشتمانى تورکیا لەلایەن ئەردۆغانەوە دەستنیشانکرا.

 

لە فەرمانەکەدا، ئەردۆغان نازناوى باڵیۆزیشى بە عاکف جاغاتاى کیلیچ بەخشیوە و لەگەڵ ئەرکى وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمار، دەبێتە سەرۆکى دەستەى راوێژکارانى سەرۆک کۆمارى تورکیا.

عاکف جاغاتاى کیلیچ لە خولى پێشوی پەرلەمانك ئەندامى پەرلەمانى تورکیا بوو لەسەر لیستى ئاکپارتى، پێش ئەوەش لە (2013-2017) وەزیرى وەرزش و لاوانى تورکیا بوو.

 

وتەبێژى نوێى سەرۆکایەتى تورکیا لە (15ـى حوزەیرانى 1976) لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە سیاسەت و توێژینەوەى ئەوروپى لە زانکۆى هارتفۆردشێرى بەریتانى، جگە لە زمانى تورکى، زمانەکانى ئینگلیزى و ئەڵمانى زۆر بە باشى دەزانێت.

 

شەوی (3ـی حوزەیرانی 2023)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کابینەی نوێی حکومەتی راگەیاند، کە بە دووەم کابینەی حکومەتی تورکیا لە سیستمی سەرۆکایەتی دادەنرێت و زۆربەی ئەو وەزیرانەشی لەم کابینەیەدا لەلایەن ئەردۆغانەوە دەستنیشانکراون کەسایەتی نوێن و 15 وەزیری کابینەی پێشوو لەم خولەی پەرلەماندا کورسی پەرلەمانییان لە هەڵبژاردنی 14ـی ئایار بەدەستهێناوە.

 

رۆژی پێنج شەممە (1ـی حوزەیرانی 2023)، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی فەرمی و کۆتایی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیای ئاشکراکرد و رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار، 52.18%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت 47.82ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا کە کۆی گشتی دەنگەکانی ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن، 27 ملیۆن و 834 هەزار و 589 دەنگ بوو و لە بەرامبەردا، کڵچدارئۆغڵو 25 ملیۆن و 504 هەزار و 724 کەس دەنگی هێنا.

 

بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لە تاقیكردنەوەكاندا 6 كەس دەستگیركران
پێشت بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لە تاقیكردنەوەكاندا 6 كەس دەستگیركران
خەزعەلی “هەندێك لایەنی كوردی” بە دواخستنی بودجە تۆمەتبار دەكات
دواتر خەزعەلی “هەندێك لایەنی كوردی” بە دواخستنی بودجە تۆمەتبار دەكات
ەیوەندیدار