خەزعەلی “هەندێك لایەنی كوردی” بە دواخستنی بودجە تۆمەتبار دەكات



 

پەرلەمانتارێكی شیعە “هەندێك لایەنی كوردی” بە دواخستنی پەسەند كردنی بودجە تۆمەتبار دەدات و دەڵێت: “هێزە کوردییەکان پەسەندکردنی بودجە و ئاراستەی گشتییان دواخست”.

فالح خەزعەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشكی پارێزگای بەسرە بۆ ئاژانسی (المطلع) ڕایگەیاندووە، هیچ نهێنییەك لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نییە و هەندێك لە بڕگەكانی ناكۆكی لەسەری دروست بووە لەنێوان هەندێك هێزی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو پڕۆژە یاسایەی بودجە زۆر گرنگە و پێویستە بەزووترین كات پەسەند بكرێت، چونكە پەیوەندی هەیە بە بەرژەوەندی گەلی عێراق و بووژانەوەی ئابووری و ئاوەدانییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چەند پڕۆژە لەناو بودجەدا جێگەی كراوەتەوە و ڕای گشتی ئەوەیە، كە پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی.

خەزعەلی دەشڵێت: “پڕۆژە یاسای بودجە شایستەكانی سەرجەم پارێزگاكانی لەخۆی گرتووە بە پارێزگاكانی بەرهەمهێنی نەوت و پارێزگاكانی باشووریشەوە، بەو پێیەی هەناردەكاری نەوتن”.

لە ئێستادا حكومەتی هەرێم و چەند حزبێكی هەرێم ناڕازین لە چەند بڕگەیەكی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و لە بەرامبەریشدا بەشێكی دیكەی هێزە كوردییەكان پڕۆژە یاساكە و بڕگەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان بە بڕگەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەوە بە پەسەند دادەنێن و هۆشداری دەدەن لە دەستكاری كردنی.

ئەردۆغان وتەبێژی دیاری كرد و نازناوێكیشی پێ‌ بەخشی
پێشت ئەردۆغان وتەبێژی دیاری كرد و نازناوێكیشی پێ‌ بەخشی
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هاکان فیدان دەکات.
دواتر مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هاکان فیدان دەکات.
ەیوەندیدار