جوتیارانی گوندی تۆپزاوە خێمەیان هەڵدا





جوتیارانی گوندی تۆپزاوای کەرکوک خێمەیان لەسەر ڕێگای کەرکوک-بەغداد هەڵدا، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

نزیکی هەفتەیەکە، جوتیارانی گوندی تۆپزاوا کورد و تورکمان خۆپیشاندان لەسەر ڕێگای کەرکوک-بەغدا ئەنجامدەدەن.

بەپێی وتەی جوتیارەکان تاپۆی ڕەشی ئەو زەویانە بە ناوی خۆیانەوەیە، بەڵام ئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق دەیەوێت ئەو زەویان داگیربکات وبیانکاتە یەکەی سەربازی.

تا ئێستا نوێنەرانی ئەو گوندە و چەند گوندیکی دیکەش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو داگیرکارییەی هێزە عێراقییەکان، بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بۆ چارەسەری کێشەکەیان پێنەدراوە، ئەمڕۆش لەسەر شەقامەکە خێمەیان هەڵداوە.

 

 

 

 

كچە خوێندكارێك لە باڵەخانەیەكی زانكۆ خۆی هەڵدایە خوارەوە
پێشت كچە خوێندكارێك لە باڵەخانەیەكی زانكۆ خۆی هەڵدایە خوارەوە
تونێلی دەربەندیخان بۆ چەند ڕۆژێك دادەخرێت
دواتر تونێلی دەربەندیخان بۆ چەند ڕۆژێك دادەخرێت
ەیوەندیدار