تونێلی دەربەندیخان بۆ چەند ڕۆژێك دادەخرێت



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە شەوانە تا كاتی بەیانی و بۆ چەند ڕۆژێك تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و دەشڵێت: “بە مەبەستی ڕاكێشانی كارەبایە”.

‎ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەینێ ڕێكەوتی ٠٥/٠٦/۲٠۲۳ دوو شەممەوە، تونێلی دەربەندیخان لەكاتژمێر ٠۸:٠٠ ی شەو تا ٠۷:٠٠ ی بەیانی و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دادەخرێت بەمەبەستی ڕاكێشانی كێبڵی كارەبا.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ لە تونێلەكەدا دووبارە لە ڕێگەی ماڵپەڕ و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارتان دەكەین.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ‎تونێلەكە بە ڕۆژ واتە لە ٠۷:٠٠ ی بەیانی بۆ ٠۸:٠٠ ی شەو كراوە ئەبێت و دوای ئەو كاتە تونێلەكە بەربەست دەكرێت بەو شێوەیەی ئاماژەمان پێكردووە، لەو كاتانەی كە تونێلەكە دادەخرێت شۆفێران دەتوانن ڕێگای سەرشاخ بەكاربهێنن.

ئاشكراشی كردووە، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان بەڕۆژ دەتوانن تونێلەكە بەكاربهێنن، بەڵام لە كاتژمێر ٠۸:٠٠ ی شەو بۆ ٠۷:٠٠ی بەیانی نە ڕێگای سەرشاخ و نە تونێلەكە ناتوانن بەكاربهێنن.

پێشت جوتیارانی گوندی تۆپزاوە خێمەیان هەڵدا
هەڵمەتێک بۆ ڕوخانی مەیدانی ئاژەڵان دەسیتپێکرد
دواتر هەڵمەتێک بۆ ڕوخانی مەیدانی ئاژەڵان دەسیتپێکرد
ەیوەندیدار