هاووڵاتیان لەبەردەم شارەوانی گردبوونەتەوە



خاوەنی ٣٥ هەزار پارچە زەوی لەبەردەم شارەوانی سلێمانی گردبوونەوە، دەڵێن شارەوانی دەستی  دەستیان پێدەکات و ڕێگانادات زەویەکانیان بکەنە خانوو.

ژمارەیەک هاووڵاتی لەبەردەم بینای سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی گردبوونەوە، داوا دەکەن شارەوانی ڕێگایان بدات زەوییەکانیان بکەنە خانوو.

پاش شەڕی داعش، نزیکی ٣٥ هەزار پارچە زەوی بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر دابەشکرا، پاشان کڕین  و فرۆشتن بە زەویەکانەوە کراوە.

لە ساڵی ڕابردووەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کردنەوە خانوو یاخود کڕین و فرۆشتنی بە زەویەکان ڕاگرتووە.

نوێنەری خاوەن زەوییەکان پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، مامەڵەکانیان لە شارەوانی سلێمانییە، بەڵام دەستی دەستیان پێدەکرێت و هیچ وەڵامێکی کۆتاییان نەدراوەتەوە، ئەوان دەیانەوێت زەویەکانیان بکەن خانوو.

ئەو زەویانە دەکەوینە ماستەرپلانی شارەوە، دەکەوێتە ناوچەکانی تاسڵوجە، خێوەتە، بەکرەجۆ و ڕاپەڕین.

خاوەن زەویەکان پاش ئەوەی هیچ وەڵامێکی ئەوتۆیان لە شارەوانی سلێمانی دەستنەکەوت، ئێستا چوونەتە بەردەم مەڵبەندی یەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی دەدات
پێشت دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی دەدات
وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دواخست
دواتر وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی دواخست
ەیوەندیدار