ڕۆناڵدۆ دەچێتە یانەیەكی سعودی



سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان دەڵێن، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی كراوەیە بەرامبەر بەو بۆندە سعودیەی پێشكەشی كراوە، تا لە خولی وڵاتەكە یاریی بكات.

ڕۆژنامەی “ماركا”ی ئیسپانی بڵاویكردوەوە”هێرشبەرە پورتوگالییەكە بڕیاریداوە هەنگاوی نوێ‌ هەڵبنێت لە كاروانی خۆی لە خولی تۆپی پێی سعودی”.

هەروەها نوسیویەتی”ڕۆناڵدۆ لەئێستادا لە ڕیزی هەڵبژاردەی پورتوگالە كە بەشدارە لە مۆندیالی قەتەر 2022، لەوە نزیكبۆتەوە لە بۆندێكی ئازاددا ڕازیی ببێت بچێتە ڕیزەكانی یانەی نەسری سعودی بۆ ماوەی دوو ساڵ كە مووچەی ساڵانەی دەگاتە 200 ملیۆن یورۆ”.

ڕۆژنامە ئیسپانییەكە نوسیویەتی”هێرشبەری پێشووی مانشستەر یونایتد، بایەخی یانەیەكی ئەمریكایی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە، بەڵام تووشی ئاستەنگ بووە لەڕووی دەستەبەركردنی 400 ملیۆن یورۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ”.

مانشستەر یونایتد “شەیتانە سورەكان”، لەم ماوەیەی دواییدا بۆندەكەی لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالییەكە هەڵوەشاندەوە، پاش زنجیرەیەك ناكۆكی لەنێوان یاریزانەكە و یانە ئینگلیزییەكە كە ئیریك تین هاگی هۆڵەندی ڕاهێنەرێتی.

سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پێشت سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت
بەوێنە؛ لە ناوچەیەكی سلێمانی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری
دواتر بەوێنە؛ لە ناوچەیەكی سلێمانی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری
ەیوەندیدار