بەوێنە؛ لە ناوچەیەكی سلێمانی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری



لە ناوچە شاخاوییەكانی شارباژێڕ لە سنووری پارێزگای سلێمانی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری.

پەیامنێری (خەڵك) لە شارباژێڕ ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، ئەمڕۆ بەفر لە بەشێكی ناوچە شاخاوییەكانی شارباژێڕ باریوە.

ڕاشیگەیاند، بەفر لە شاخە بەرزەكانی پشتی گوندی ڕەشەكانێ‌ و كوێستانی بێورێ‌ و مڕانێ‌ و هەروەها شاخی گمۆ باریوە.

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو شەپۆلە باران بارینە، كە لە چەندین شوێن بۆتە هۆی لافاو، تاوەكو ئەمشەو بەردەوام دەبێت و لە سبەینێوە بارودۆخی كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

ڕۆناڵدۆ دەچێتە یانەیەكی سعودی
پێشت ڕۆناڵدۆ دەچێتە یانەیەكی سعودی
پاكستان؛ لەكردەوەیەكی خۆكوژیدا 3 كەس گیانیان لەدەستداوە
دواتر پاكستان؛ لەكردەوەیەكی خۆكوژیدا 3 كەس گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار