تۆمەتبارێکی ١٩ ساڵ دەستگیرکرا



پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە چەندین ئامێری پەیوەندیکردنی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش سکاڵای چەند هاووڵاتیەک لە سلێمانی کە مۆبایلەکانیان لێدزراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەیان لە تۆمەتبارەکە کرد، دەرکەوت، هەڵهاتووە بۆ بەغدا.

تیمەکانی پۆلیس چوونە بەغدا، تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا چەندین ١٣ مۆبایلی پێبووە.

تۆمەتبارەکە تەمەنی ١٩ ساڵە، بە ڕەگەز عەرەبە، ئێستا بەپێی ماددەی ٤٤٣ و ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بەشێک لە وڵاتان دەستبەرداری دۆلار دەبن
پێشت بەشێک لە وڵاتان دەستبەرداری دۆلار دەبن
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار