مووچەی 11 وەزارەت و دەسته دابەش دەكرێت

  • 7,606 بینین

وەزارەتی دارایی هەرێم ماوەی دوو هەفتەیە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران نەكردووە و سبەینێ‌-ش مووچەی 11 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی هەرێم، سبەینێ‌ چووار شەممە 24ی ئایار، مووچەی وەزارەتی (داد، ئەوقاف) دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ‌ مووچەی (ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، چاودێری دارایی) دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لە هەرێم بەشێوەیەكی زۆر خاو بەڕێوە دەچێت و سەرباری هاتنی 800 ملیار دینار لە بەغداوە، بەڵام خەریكی مانگی 5 تەواو دەبێت هێشتا مووچەی مانگی 4 بەتەواوی دابەش نەكراوە.

بڕیارەكەی پارتی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بە فەرمی بڵاوكرایەوە
پێشتر بڕیارەكەی پارتی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بە فەرمی بڵاوكرایەوە
بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە ڕوونكردنەوە دەدرێت
دواتر بۆ پارەی بەشەخۆراكی مانگانە ڕوونكردنەوە دەدرێت
پەیوەندیدار