كارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كەم دەبێتەوە



وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر بەڕێوە دەچێت و بەو هۆیەوە گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ هەندێ لە وێستگەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ”ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کۆمپانیای داناگاز بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەست بە پڕۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی کۆرمۆر دەکات، بەهۆیەوە گواستنەوەی سووتەمەنی بە هەندێ لە وێستگەکان کەم دەبێتەوە.”

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كاتژمێرەكانی پیدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی سەرما و گەرما كەم دەبێتەوە و بەهۆیەوە پارەیەكی زۆری مۆلیدە بۆ هاووڵاتیان دێتەوە و تەنها لە كەشوهەوای خۆش و ئاساییدا (لە بەهار و پاییز) پێدانی كارەبا زیاد دەكات، سەرەڕای ئەوەی چەندین وێستگەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا كراونەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “هاووڵاتیان پارەیەكی زۆر بە كارەبایەكی كەمی مۆلیدە دەدەن، كە ئەگەر هاوكاری حكومەت بن لە پێدانی پارەی كارەبا و ئەو ئەركەی لەسەرشانیانە، دەتوانین كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان دابین بكەین”.

پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگەكان چەند ڕێنماییەكی دەركرد
پێشت پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگەكان چەند ڕێنماییەكی دەركرد
یەكەم كاروانی حاجییانی ئەمساڵ دەگاتە سعودیە
دواتر یەكەم كاروانی حاجییانی ئەمساڵ دەگاتە سعودیە
پەیوەندیدار