پەروەردە بۆ وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگەكان چەند ڕێنماییەكی دەركرد



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی ( منداڵان و خوێندکاران) لە باخچە و خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکانی وەزارەتی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕێكارەكان، وەرگرتنی منداڵان لە باخچە حكومییەكان لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی دەبێت و ئەگەر شوێنی زیادە مایەوە لەسەر كیبڕكێ‌ وەردەگیرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە باخچەی منداڵان ئەوانەی تەمەنیان 4 ساڵە و لەدایكبووی 2019 بوون لە قۆناغی یەكەم وەردەگیرێن و ئەوانەشی تەمەنیان 5 ساڵە و لەدایكبووی 2018 بوون لە قۆناغی دووەم وەردەگیرێن.

سەبارەت بە خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی ڕوونی كردۆتەوە، ئەو منداڵانەی وەردەگیرێن دەبێت لەدایكبووی ساڵی 2017 بن و وەرگرتنیش لە خوێندنگەكان لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی دەبێت و لە خوێندنگە ئینگلیزییەكانیش لەسەر بنەمای كێبڕكێ‌ دەبێت.

دەقی ڕێكارەكان:

حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ پارەیەكی هاووڵاتیان دەردەكات
پێشت حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ پارەیەكی هاووڵاتیان دەردەكات
كارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كەم دەبێتەوە
دواتر كارەبای نیشتمانی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ كەم دەبێتەوە
ەیوەندیدار