ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فڕۆكەوانەكەشی كوژراوە
سوریا دان بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیدا دەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سوریا دان بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیدا دەنێت بەهۆی بەئامانجگرتنی لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل و ئاماژە بە كوژرانی فڕۆكەوانەكەش دەكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا ڕایگەیاند، ئەو فڕۆكەوانە سورییەی لەلایەن ئیسرائیلەوە فڕۆكەكەی كرایە ئامانج، گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی (ڕوسیا الیوم) لە زاری سەرچاوە سەربازییەكەی سوریاوە بڵاویكردەوە، “فڕۆكەوانێكی سوریا بەو هۆیەی لەلایەن ئیسرائیلەوە فڕۆكە جەنگییەكەی كرایە ئامانج، كوژراوە”.

ئەمڕۆ هێزەكانی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل فڕۆكەیەكی سوپای سوریایان لە جۆلان خستەخوارەوە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل-یش لەو بارەیەوە ڕایگەیاندبوو، “لەڕێی موشەكێكی پاتریۆتەوە، توانرا فڕۆكەیەكی جەنگی سوریا،كە ئاسمانی جۆلانی بەزاندبوو، تێكبشكێنرێت”.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: ” فڕۆكە جەنگییەكەی سوریا بە قوڵایی دوو كیلۆمەتر ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاندبوو، بەو هۆیەوە لە لایەن هێزەكانی بەرگری ئاسمانییەوەخرایەخوارەوە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “فڕۆكەیەكی جۆری سیخۆی سوریا، كە ئاسمانی وڵاتەكەی بەزاندبوو لە باشوری بەرزاییەكانی جۆلان، لەلایەن بەرگرییە ئاسمانییەكانەوە خراوەتەخوارەوە”.

جیهان

ئێران، 207 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانيانلەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 207 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 25 هەزار و 222 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4023 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 207 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”نزیكەی 370 هەزار كەسیش لە وڵاتدا تاوەكو ئێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

ئێران بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، تائێستاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 25 هەزار كەس لە وڵاتەكەدا گیانيانلەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەڕەنسا داوای سەپاندنی گوشاری نێودەوڵەتی بەهێزی كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە لوبنان و ڕزگاركردنی ئەو وڵاتە لەو قەیرانە قوڵەی تێی كەوتووە.

ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، هێزە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە سەركەوتوو نەبوون لەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێ و ئاماژەی بەوەكرد گوشاركردنی بەهێز بووەتە پێویستییەك لەپێناو هاندانی لێپرسراوانی لوبنان بۆ ڕێزگرتن لەپابەندی و بەڵێنەكان.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، داهاتووی لوبنان لە مەترسیدایە و بەبێ ئەنجامدانی چاكسازیی ئەوا یارمەتی دارایی نێودەوڵەتی بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان