وادەی گەيشتنی مووچە لە بەغداوە ئاشكراكرا



بۆ مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم، حكومەتی عێراق 400 ملیاری ناردووە و لە ئێستاشدا 200 ملیاری دیكەی ناردووە و بڕیارە تاوەكو سبەینێ‌ 200 ملیار دیناری دیكەش ڕەوانە بكات و بەوەش تەنها عێراق 800 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە ئەستۆ گرتووە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە، “بەم دواییانە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری دا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کە 200 ملیار دینار لەرێگەی بانکی ڕافیدەین و 200 ملیار دیناریش لەرێگەی بانکی ڕەشید، ئەوەی بانکی ڕافیدەین رێکارەکانی تەواوکرد و پارەکەی ڕەوانە کردووە بۆسەر ژمارە حیسابی بانکی ھەرێمی کوردستان لەڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو”.

وتیشی: “ئەوەی بانکی ڕەشید ھەموو رێکارەکانمان تەواو کردووە و بڕیارە ئەو 200 ملیار دینارەش ئەمڕۆ و بەیانی بخرێتە سەر ژمارە حیسابی بانکی ھەرێمی کوردستان، بەمەش ھەر 400 ملیار دینارەکە تەواو دەبێت”.

لەدوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە، بەهۆی ئەو داوایەی لە دادگای نێودەوڵەتی پاریس عێراق لە توركیای بردەوە سەبارەت بە نەوتی هەرێم، هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی نەما بۆ مووچە و تەنها داهاتی ناوخۆی بەردەستە، بەوەش ناتوانێ‌ مووچە بدات، كە مانگانە پێویستی بە 900 ملیار دینارە، بۆیە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دابین كردنی مووچەی هەرێم لە ئەستۆ دەگرن و دابینی دەكەن.

 

دووبارە كێشە كەوتەوە نێوان یەكێتی و پارتی
پێشت دووبارە كێشە كەوتەوە نێوان یەكێتی و پارتی
هۆشداری بوومەلەرزە دەدرێت و بەشێكی هەرێم لە نەخشەكەدایە
دواتر هۆشداری بوومەلەرزە دەدرێت و بەشێكی هەرێم لە نەخشەكەدایە
ەیوەندیدار