دووبارە كێشە كەوتەوە نێوان یەكێتی و پارتی



دوابەدوای زیادكردنی بڕگەیەك بۆ كۆبوونەوەی سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان بەبێ‌ واژۆی ڕێواس فایەق و بە واژۆی هێمن هەورامی و مونا قاوەچی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، ” ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەكەینەوە ، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی “.

فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەكارھێنانی نوێنەری بەناو پێكھاتەكان، لە ھەنگاوێكی تاك لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ زیاد دەكەن، ئەویش كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمە ھەنگاوێكە بە ئاراستەی قوڵكردنەوەی ململانێ سیاسی، دواجار ئەنجامدانی ئەم كارە بەشێوەی تاكرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەھەمان كاتدا دەبێتە ھۆی تێكدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەداخەوە جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەكارھێنانی نوێنەری بەناو پێكھاتەكان، لە ھەنگاوێكی تاك لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی ٢٢-٥-٢٠٢٣ زیاد دەكەن، ئەویش كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە ،.
بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (٤٨ )ی بڕگەی (٤ )لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی كوردستانە ، لەبەر ئەوەی (٢٤ )كاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، ھاوكات پێچەوانەی رێكەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە كە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێكەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەكان ھاوتەریب بەیەكەوە بخرێنە بەرنامەی كار و كاریان لەسەر بكرێت ، كەچی جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكھاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەكارھێناوە بۆ واژۆكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیرەوی ، ئەمەش ھەنگاوێكە بە ئاراستەی قوڵكردنەوەی ململانێ سیاسی ،دواجار ئەنجامدانی ئەم كارە بەشێوەی تاكرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە ، لەھەمان كاتدا دەبێتە ھۆی تێكدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی ، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەكەینەوە ، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی .
فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان
٢١-٥-٢٠٢٣

بڕیار بۆ ئەو منداڵانەی سواڵ و ئیشیان پێ‌ دەكرێت دەركرا
پێشت بڕیار بۆ ئەو منداڵانەی سواڵ و ئیشیان پێ‌ دەكرێت دەركرا
وادەی گەيشتنی مووچە لە بەغداوە ئاشكراكرا
دواتر وادەی گەيشتنی مووچە لە بەغداوە ئاشكراكرا
پەیوەندیدار