عێراق، لەریزبەندی سێیەمی وڵاتانی دابینکاری نەوتدایە بۆ چین



بەپێی داتاکانی دەستەی گشتی گومرگی چین، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ -٥ -٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە، عێراق لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانە دێت کە نەوتیان هەناردەی چین کردووەلە ماوەی مانگی ڕابردوودا.

 

دەستەی گشتی گومرگەکانی چین، لە خشتەیەکدا ڕایگەیاندووە”عێراق لە ماوەی مانگی نیسانی ئەمساڵدا، بڕی ٤.٧٢ ملیۆن تۆن نەوتی هەناردەی پاڵاوگەکانی حکومەتی چین کردووە، کە بەرامبەرە بە (٣٤.٤٥٦ ملیۆن بەرمیل)، کە بڕی ئەو هەناردەیە بە ڕێژەی ٪١٥.٣ بەراورد بە هەمان  ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ زیادیکردووە”.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەستەی گشتی گومرگەکانی چین، ئەو وڵاتە پشتی بە نەوتی هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە رووسیا، عێراق، ئەنگۆلا و بەرازیل بەستووە بە جۆرێک “سعودیە لە پلەی یەکەمی دابینکەرانی نەوتی خاو دێت بۆ چین لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣، بە بڕی ٨.٤٦ ملیۆن تۆن، بە تێکڕای ڕێژەی (٢.٠٥٨ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ڕووسیا لە پلەی دووەمدایە، بە ٧.١٢ ملیۆن تۆن، بە تێکڕای ڕێژەی (١.٧٣٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، پاشان عێراق بڕی ٤.٧٢ ملیۆن تۆن، دواتر ئەنگۆلا بە ١.٩٧ ملیۆن تۆن، بە ڕێژەی (٤٧٩ هەزار بەرمیل)، پاشان بەڕازیل، بە ١.٩٧ ملیۆن تۆن، بە ڕێژەی (٤٧٩ هەزار بەرمیل).

زیلینسکی؛ باخموت لە دڵماندایە
پێشت زیلینسکی؛ باخموت لە دڵماندایە
پوتین، پیرۆزبایی لە چەکدارانی ڤاگنەر دەکات
دواتر پوتین، پیرۆزبایی لە چەکدارانی ڤاگنەر دەکات
ەیوەندیدار