بەفر و باران دەستپێدەكات



 

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 30 – 11- 2022 ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەكاتی جیا جیادا , هەندێ كات باران بارین زیاتر دەبێت لەناوچە شاخاویەكان بارانی مامناوەند دەبێت , لەسەنتەری پارێزگاكان لەئێوارەدا بارانی زیاتر دەبێت , لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە , هەروەها بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوویە سنووریەكان دەبێت .

باس لە ئەوەشكراوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (20- 30) كم/ك, هەندێ كات چالاك دەبێت، ئاڕاستەی با باشووری رۆژئاوادەبێت، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4 ) پلە لە تۆماركراوی دوێنێ، مەودای بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، سبەینێ‌ پێنج شەممە 01 – 12 – 2022كەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانێكی كەم لەكاتەكانی بەیانی زوودا , لەگەڵ دروست بوونی تەم لەناوچە شاخاویەكاندا ، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆماركراوی ئەمرۆ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (10- 15) كم/ك . ئاراستەی با باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین لە نێوان ( 7 – 8 ) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

 

ئەمڕۆ شاندی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە
پێشت ئەمڕۆ شاندی هەرێم و بەغدا كۆدەبنەوە
ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری دایە توركیا
دواتر ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری دایە توركیا
ەیوەندیدار