مەسرور بارزانی: پارەی مۆلیدە بدەن بە حكومەت كارەبای 24 كاتژمێری دابین دەكەین


سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیان ئەو پارەیەی دەیدەنە مۆلیدە ئەهلییەکان، لەوە کەمتریش بدەنە حکومەت، کارەبای 24 كاتژمێری دابین دەکەین.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەكاتی دانانی بەردی بناغەی وێستگەی وزەی خۆی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئەوانەی كارەبای 24 كاتژمێرییان دەوێت و حكومەت ناتوانێت بۆیان دابین بكات پەنا دەبەنە بەر مۆلیدەی ئەهلی و لەبەرامبەردا ئەو بڕە پارەیەی پێویستە دەبێت بیدەن بە مۆلیدەكان.

ڕاشیگەیاند، حكومەت بەرنامەی هەیە، كە بە ئەركێكی كەمتر و بە نرخێكی كەمتر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكات ئەگەر 24 كاتژمێریش بێت بەو جۆرەی ئەو ڕسوماتەی حكومەت داوای دەكات بیدەن و ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەی لەسەریانە جێبەجێی بكەن.

وتیشی، “حكومەت دەتوانێت كارەبای 24 كاتژمێری دابین بكات بەمەرجێك هاووڵاتیان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ‌ بكەن و پارەی كارەبا بدەن، چونكە ئەو پارەیەی دەیدەن بە مۆلیدەكان كەمتر لەوەش بدەن بە حكومەت دەتوانن خۆیان لە چەند سەرئێشەیەك بەدووربگرن، وەك دەنگی مۆلیدە لە گەڕەكەكانیان یان بۆنی گازوایل و پیسبوونی ژینگە”.

مەسرور بارزانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “ئەم حكومەتە بە هی خۆیان بزانن و خۆیان بە بەشدار بزانن لە بەڕێوەبردنیدا، چونكە حكومەت شتێكی نامۆ و جیاواز نییە لە ئەوان، بەڵكو بەشێكە لە ئەوان”.

جەختیشی كردەوە، حكومەت ئەركیەتی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بگەیەنێت و لەبەرامبەریشدا ئەركی خۆتان بەجێ‌ بگەیەنن و وڵات و ژینگەی خۆتان بپارێزن.

لە کۆشکەوە بۆ باخەوانی، چیرۆکی دواین ئیمپراتۆر چین
پێشت لە کۆشکەوە بۆ باخەوانی، چیرۆکی دواین ئیمپراتۆر چین
بەڤیدیۆ؛ هەورەتریشقە لە دوو ناوچە ئاگری لە گەنمی جوتیاران بەردا
دواتر بەڤیدیۆ؛ هەورەتریشقە لە دوو ناوچە ئاگری لە گەنمی جوتیاران بەردا
پەیوەندیدار