کۆمپانیا پاککرەوەکان دەستیان بە کارەکانیان کردەوە



پاش دوو ڕۆژ، کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەستیان بە کارەکانیان کردەوە، شایستە داراییەکانیان پێدراوە.

پاش ئەوەی کۆمپانیاکانی پاککرەوە بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیانەوە کارکردنیان ڕاگرت، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیا شکار دەستپێکردنەوەی کارەکانی بە (خەڵك) ڕاگەیاند.

شکار شۆڕش، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕی پارەی پێویستیان بۆ دابینکراوەن، کە شایستەی دارایی مانگی چوار بووە و بڕەکەی ٤٥٠ ملیۆن دینارە، هاوکات لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پارەی ژینگەپارێزەکان دابینکراوە.

زەردەشت تۆفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی پارەکەی بۆ خەرجکردوون، پارەکە چووەتە سەر ئەژماری کۆمپانیاکان و دەستیان بە کارکردن کردووەتەوە.

بەڤیدیۆ؛ هەورەتریشقە لە دوو ناوچە ئاگری لە گەنمی جوتیاران بەردا
پێشت بەڤیدیۆ؛ هەورەتریشقە لە دوو ناوچە ئاگری لە گەنمی جوتیاران بەردا
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروستدەکرێت
دواتر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروستدەکرێت
ەیوەندیدار