وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دروستدەکرێت

  • 172 بینین

گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە عێراق و هەریمی کوردستان دروستدەکرێت، توانای بەرهەمهێنانی ٢٥ مێگاوات کارەبای دەبێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەردی بناغەی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر دانراوە، کە دەبێتە گەورەترین وێستگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، وێستەگەکە دەکەوێتە گوندی منارەی دەروروبەری هەولێر و ڕووبەرەکەی ٥٩٠ دۆنمە، گوژمەی پڕۆژەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە و ماوەی کارکردن لە پڕۆژەکە ساڵێکە.

بە تەواوبوونی وێستگەکە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥ مێگاوات کارەبای دەبێت و دەبەسترێتەوە بە کارەبای نیشتیمانیەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر هەیە، توانای بەرهەمهێنانیان سێ مێگاواتە.

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، ئێستا ٪٢٠ بۆ ٣٠ کارەبای هەرێمی کوردستان لە وزەی خۆر بەرهەمدەهێنرێت، حکومەت دەیەوێت ئەو ڕێژەیە لە پێناو پاراستنی ژینگە بەرزتر بکاتەوە.

 

 

کۆمپانیا پاککرەوەکان دەستیان بە کارەکانیان کردەوە
پێشتر کۆمپانیا پاککرەوەکان دەستیان بە کارەکانیان کردەوە
پێشنیاری گرانکردنی کارتی مۆبایل دەکرێت
دواتر پێشنیاری گرانکردنی کارتی مۆبایل دەکرێت
پەیوەندیدار