بەرهەمی خۆماڵیی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکرێت



بەرهەمی خۆماڵیی جووتیارانی کوردستان، لە ڕێگەی کارگەیەکی ناوخۆییەوە، هەناردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا دەکرێت و “یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم، بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانە”.

لە قەزای ئاکرێ، کارگەیەکی ناوخۆیی بە هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت، بەرهەمەکانی جووتیاران دەخاتە نێو کیسە و کارتۆنی تایبەتەوە، لەسەریان دەنووسێت (Made in Kurdistan) و ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوەیان دەکات.

لەمەودوا جووتیاران خەمی ئەوەیان نییە بەرهەمەکانیان چۆن و لەکوێ ساغ بکەنەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و ئەو کێشەیەی جووتیاران، چارەسەر دەکات.

مەحمود محەمەد، جووتیارە و ساڵانەی ئەو بەرهەمەی کە بەرهەمی دەهێنێت بۆ هەناردەکردن دەهێنێتە کارگە، دڵخۆشە بەوەی کە بەرهەمەکەی نەک تەنیا لە کوردستان؛ لە وڵاتانی دیکەش دەفرۆشرێن.

لەبارەی کاریگەریی ئەو کارگانەوە، مەحمود محەمەد دەڵیت: کارێکی زۆر باشە و ئێستا کۆمەڵێک کۆمپانیا دامەزراون کە دەستپیشخەریی دەکەن و بەرهەمەکانمان دەبەنە دەرەوە کە بێگومان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەرهەمەکانمان دەبێت”.

مەحمود، یەکێکە لەو جووتیارانەی کە سوودی لەو دەستپێشخەرییە وەرگرتووە و بەرهەمەکەت هەناردەی دەرەوە کراوە، بە دلخۆشییەوە باسی سوودەکانی کرد و وتی: “نەک تەنیا بۆ من، بۆ هەموو جووتیارێکی کوردستان سوود هەیە”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتی دامەزراندنی بە چەندین کارگەی ناوخۆیی دراوە، کە دوای پڕکردنەوەی پێویستیی ناوخۆ، بەرهەمە خۆماڵییەکان بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە بنێرنە دەرەوە.

برنج، سماق و تەحین وەک سێ بەرهەمی سەرەکیی خۆماڵی، بۆ هەناردەکردن ئامادەکراون و خراونەتە نێو بارهەڵگرێک و زۆری پێ ناچێت ئەو بەرهەمە خۆماڵییانە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەفرۆشرێن.

 ئاراس حامید، خاوەنی کارگە دەڵێت: “ئەو بەرهەمەی کە لە جووتیارانی دەکڕنەوە و بە چەند پڕۆسەیەکدا دەچێت و دەخرێتە ناو کیسە و کارتۆنەوە و بۆ هەناردەکردن ئامادەی دەکەن”.

خاوەنی کارگەکە ئەوەشی وت: “هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە وای کردووە بەرهەمی جووتیاران پارەی زیاتر بکەن و ئەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی بەرهەمی جووتیاران دەبێت”.

ئەو کارگەیە، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بەرهەمەکان بنێرێتە وڵاتانی کەنداو و لەپاڵ ئەو هەنارەی هەناردە کراوە، برنج، سماق و تەحینی خۆماڵییش لە مارکێتەکانی وڵاتانی کەنداو بفرۆشرێن.

حکومەت، پاڵپشتیی جووتیاران دەکات و بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هاوکاریانە، ئەمە جگە لەوەی ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە و یەکێکیش لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم، بازاڕگەرییە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی.

سەرچاوە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری

تەقە لە پۆلیسی کۆیە کرا
پێشت تەقە لە پۆلیسی کۆیە کرا
سەرۆکی ئۆکراین گەیشتە بەریتانیا
دواتر سەرۆکی ئۆکراین گەیشتە بەریتانیا
ەیوەندیدار