سەرۆکی ئۆکراین گەیشتە بەریتانیا



سەرۆکی ئۆکراین، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بەسەردانێکی پێشتر رانەگەیەندراو گەیشتە لەندەن کە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سوناک کۆدەبێتەوە.

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە تویتێکدا نووسیوویەتی “لە لەندەنم-بەریتانیای پێشەنگ،  دیدارمان پەیوەیستە بە فراوانکردنی تواناکانمان لەسەر زەوی و ئاسمان”.

راشیگەیاندووە “ھارکارییەکانمان لەگەڵ بەریتانیا بەردەوامی دەبێت، ئەمڕۆ چاوم بە ھاورێم ریشی سوناک دەکەوێت، رووبەڕوو گفتوگۆیەکی جەوھەریی ئەنجام دەدەین”.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئۆکراین، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە پاریس پایتەختی فەڕەنساوە، گەیشتە لەندەن پایتەختی بەریتانیا.

کۆتایی ھەفتەی رابردوو، سەرۆکی ئۆکراینا بە ئامانجی بەدەستھێنانی پاڵپشتی زیاتری سەربازیی بۆ وڵاتەکەی، سەردانی ھەریەک لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیای کرد.

سەرچاوە-  AA

بەرهەمی خۆماڵیی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکرێت
پێشت بەرهەمی خۆماڵیی کوردستان هەناردەی دەرەوە دەکرێت
 ساڵانە دەیان هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایان
دواتر  ساڵانە دەیان هێرش دەکرێتە سەر مامۆستایان
ەیوەندیدار