ئەردۆغان و کیلچدار، خراپ و خراپتر بۆ کورد



ئەمڕۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیا بەڕێوەچوو، کێبڕکێی گەورە لەنێوان ئەردۆغان و کلیچدارە، کورد پاڵپشتی کلیچدار دەکات، بەڵام ئایندە ناڕوونە، کورد خەریکە لەنێوان خراپ و خراپتر هەڵبژاردن دەکات.

کورد هەمیشە هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی لە تورکیا داوە، لە هیچ کابینەیەکی حوکمڕانی تورکیا پشتگیری دەنگی کورد نەکراوە، لەم هەڵبژاردنە کورد هیوای زۆری بە گۆڕانکاری هەیە.

هەدەپە لەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانی کەمال کڵیچدار ئۆغڵۆ دەکات، دەیەوێت لەم هەڵبژاردنەدا ١٠٠ کورسی پەرلەمانی تورکیا بەدەستبهێنێت، بەڵام بەپێی وتەی ڕۆژنامەنووسان و مامۆستایانی زانکۆ پێناچێت گۆڕانکاری گەورە لە تورکیا ڕووبدات.

سوپا سەلام، مامۆستای زانکۆیە، لە لێدوانێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، داگیرکەر هەر داگیرکەرە، لە هەموو سەردەمەکاندا کۆمەڵکوژی کورد هەبووە.

ئەو پێی وایە لەم کابینەیەکی حکومەتی تورکیادا سەرباری هەموو ڕێگری، داخستنی بارەگا و دەستگیرکردنی ئەندامەکانی هەدەپە، بەڵام کورد دەرفەتی بەرەوپێشچووی لە پڕۆسەی سیاسی تورکیادا هەبووە.

ئەو پێی وایە کە ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ کلیچدار ئۆغلۆ ناکرێت پشتی پێببەسترێت، چونکە کورد لەسەر مێزی ڕێککەوتنەکان نییە، هیچ ئەندامێکی ناکرێتە جێگری سەرۆک کۆماری وڵات.

کورد بۆیە لەم هاوپەیمانێتییە بەشدارە، چونکە دەیەوێت لە ڕێگای پەرلەمانەوە مافەکانی خۆی بەدەستبهێنێت، بەڵام بەپێی وتەکانی سوپا سەلام، جەهەپە سەرجەم کورسییەکانی خۆی ناداتە هەدەپە، دەڵێت “جەهەپە، کورسییەکانی خۆی ناکاتە قوربانی بۆ کوردەکان، وەک دەڵێن کچی خۆی ناکاتە قوربانی کوڕی خەڵك”.

هەرچەندە کورد ئومێدی زۆری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی تورکیا و کلیچدار ئۆغلۆ هەڵچنیوە، بەڵام بەپێی وتەکانی سەرتیپ جەوهەر، ڕۆژنامەنووس ناکرێت کورد چاوەڕوانی گەورەی لە تورکیا هەبێت، چونکە تورکیا دەوڵەتێکی قوڵە، هەر کەسێک ببێتە سەرۆک کۆمار ناتوانێت هەر بڕیارێک بیەوێت دەریبکات.

ئەو ڕۆژنامەنووسە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەردۆغان بۆ کورد باش نەبووە، دەبێت دەرفەت بە کەسی دیکەش بدرێت، ئێستا کورد لە قۆناغێکی سەختدایە، “کورد لەنێوان خراپ و خراپتر دەبێت یەکێکیان هەڵبژێرێت، چونکە هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەی لەبەردەستدا نییە، بەڵام کلیچدار ئۆغلۆ بەڵێنی بە کوردەکان وئەمریکاش داوە”.

ئاشکرای دەکات، دەستوری تورکیا لەسەر بنەمای دەرمارگیری نەتەوەیی داڕێژراوە، بۆیە نابێت کورد چاوەڕوانی گەورەی لە تورکیا هەبێت، ئەگەر ئەردۆغان سەرنەکەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری دەسەڵات نابێت.

 

حكومەتی هەرێم شێوازی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕێت
پێشت حكومەتی هەرێم شێوازی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕێت
تەیف سامی دوابڕیاری لەسەر زیادكردنی مووچە ڕاگەیاند
دواتر تەیف سامی دوابڕیاری لەسەر زیادكردنی مووچە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار