حكومەتی هەرێم شێوازی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕێت



ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و وەزیرێكیش دەڵێت: “بڕیار درا شێوازی دابەشكردنی مووچە سیادی بێت”.

عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم ڕایگەیاندووە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ١٤/٥/٢٠٢٣ ئەنجام درا و كۆبوونەوەیەكی گرنگ بوو، چونكە كە پرسی كۆكردنەوەی داهات و خەرجییەكان و مووچەی مووچەخۆران و كێشە ئەمنییەكان تاوتوێ كرا و بڕیاری كۆتایی لێدرا.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشكردنی مووچە دەبێتە سیادی و ئەولەویەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت.

وتیشی، “خەرجیەكانیش بە ڕەچاوكردنی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاكان دەبێت و هەر گرفتێكی كورتهێنان هەبوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە چارەسەر دەكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەی (ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی لە هەرێمی كوردستان) كرا. پاش گفتوگۆ كردن، ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ بڕیاریدا؛ ڕێكخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم، لە ڕێگای (بەناوەندیی كردنی داهات و سیولە و خەرجی و مووچە) بێت، بۆ ئەو مەبەستەش، بڕیاردرا، بە ڕێكخستنەوەی سەرجەم سەرچاوەكانی داهات لە بانكەكان و گەنجینەكان و دەرواز سنوورییەكان و بەڕێوەبەرایەتیەكانی باج و ڕسومات بە مەبەستی پاراستنی داهاتی گشتی و هەروەها بەیەكەوەبەستنیان لە ڕێگەی سیستەمێكی ئەلكترۆنی.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا؛ ئەولەویەت لە خەرجییەكان بدرێت بە مووچە وەك خەرجی سیادی لەسەرتاسەری هەرێم ، بۆ خەرجیەكانی دیكەی جگە لە مووچەش، پێویستە بە میكانیزم وڕێكاریی گونجاو و بە شێوازێكی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگا وئیدارەیەكی سەربەخۆ، خەرجییەكان ئەنجام بدرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ داهات و مووچە دەركرد
پێت ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ داهات و مووچە دەركرد
ئەردۆغان و کیلچدار، خراپ و خراپتر بۆ کورد
دوات ئەردۆغان و کیلچدار، خراپ و خراپتر بۆ کورد
پەیوەندیدار