کێشەی زەوی سندووقی لە هەولێر چارەسەر كرا



پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، گرفتی زەوی سندووقی چارەسەر كرا و لەمەودوا رێگەیان پێدەدرێت بکرێنە خانوو و بۆشیان تاپۆ دەکرێت.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران و شارەوانییەکانی دەورووبەری هەولێر داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەویەکانی ناسراو بە زەوی سەندوقی دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و سەرۆكایەتیی دیوانەوە، ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەویش رەزامەندی لەسەردا دوای ئەو بڕیارەش هاووڵاتییان دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری ڕێكارەكان لەم بڕیارە سوودمەند ببن.

نرخی نەوت بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەرزبووەوە
راپۆرتێکی بەدواداچوون بۆ کارەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکرێتەوە
دواتر راپۆرتێکی بەدواداچوون بۆ کارەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکرێتەوە
ەیوەندیدار