نرخی نەوت بەرزبووەوە



 

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرز بووەوە بەجۆرێك هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور 65 سەنت بەرزبووەوە بە 83 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، نرخی نەوت بەهۆی كەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا و هەروەها گەشبینی بە ئاسانكردنی رێوشوێنەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن حكومەتی چین، بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 30\11\2022 بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور 65 سەنت بەرزبووەوە بە 83 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكاش 68 سەنت بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی داتاكانی پەیمانگەی نەوتی ئەمریكا، پێشبینی دەكرێت كە لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا 7 ملیۆن و 900 هەزار كەمی كردبێت كە بووەتە هۆكار بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت.

 

زێلێنسكی: دۆخی بەرەی جەنگ سەختە
پێشت زێلێنسكی: دۆخی بەرەی جەنگ سەختە
کێشەی زەوی سندووقی لە هەولێر چارەسەر كرا
دواتر کێشەی زەوی سندووقی لە هەولێر چارەسەر كرا
ەیوەندیدار