كاتی پەسەندكردنی بودجەی عێراق و پشكی هەرێم دیاریكرا


هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە لە حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی سودانی پێكهاتووە، 17ی ئەم مانگەی وەك وادەی سەرەتایی بۆ پەسەندكردنی بودجەی فیدڕاڵی 2023 دیاریكرد” كە تیایدا پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە.

بەپێی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لەسەر بودجە، پشكی هەرێمی كوردستان بە 12.67% دیاری كراوە لەبەرامبەر هەناردەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم و بەوەش كۆی بودجەی هەرێم زیاتر لە 16 ترلیۆن دینارە.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هاوپەیمانی کۆبوونەوەی خولیی خۆی بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم و بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “باس لەو بڕگانە کرا، کە لە کاروباری حکومەت و پەرلەمانیدا پلەبەندیان بۆكراوە، هەروەها ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی حکومەتی خزمەتی نیشتمانی دەتوانێت لەم قۆناغەی ئێستادا پێشکەشی بکات و ئامادەبووان کورتەیەکیان لەبارەی ئەو شتانە خرایەڕوو، کە لە بەرنامەی حکومەتەوە بەدەست هاتوون”.

جەختی لەوە کردۆتەوە، “هاوپەیمانییەکە ڕۆژی 17ی ئەم مانگە وەکو وادەی سەرەتایی بۆ دەنگدان لەسەر بودجە داناوە دوای وەرگرتنی سەرجەم تێبینیەکان و داڕشتنەوەیان بەگوێرەی بەرنامەی حکومەت”.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای “ئامادەکردنی سەرجەم پێویستییەكان بۆ تەواوکردنی هەڵبژاردنەکان” كرد لەو بەروارەی، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆیان دیاری کراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق لە قازانجی كوردە و بە پەسەندكردنی بودجە، كێشەی مووچەی فەرمانبەران نامێنێت.

ئاشكراشی كرد، لە بودجەدا میلاكی 682 هەزار فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم پەسەند كراوە ئەمە جگە لە خانەنشینان و پێشمەرگەش.

قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە
فڕۆكەخانەی هەولێر ئاگادارییەك بۆ گەشتیاران بڵاودەكاتەوە
دواتر فڕۆكەخانەی هەولێر ئاگادارییەك بۆ گەشتیاران بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار