قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئێمە دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە شێوەیەکی ریشەیی و بنەڕەتی چارەسەر بکەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پێشوازی کرد لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان بە سەرۆکایەتی دەیڤد تەفوری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و کوردستان و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

قوباد تاڵەبانی خواستی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕاشیگەیاند، هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی دەکرێت، کە خواستی وەبەرهێنانیان لە کوردستان هەبێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، شاندەکەی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان ئامانجی سەردانەکەی بۆ کوردستان ڕوونکردەوە و ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ بەشداریی زیاتر و کاراتر لە وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا و ڕایانگەیاند، دەیانەوێت لەڕێگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان هاوکاربن لە بووژانەوە و گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی کوردستاندا.

سەبارەت بە دۆخی هەرێم، قوباد تاڵەبانی وتی، “هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و تێگەیشتنی باش لەنێو لایەنە سیاسییەکاندا دروست بووە، کە بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین ڕووبەڕووی هەموو ئەو تەحەدایانە ببینەوە، کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، ئێمە دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بە شێوەیەکی ڕیشەیی و بنەڕەتی چارەسەر بکەین. کار دەکەین بۆ ئەوەی بە زوویی هەردوو یاسای بودجە و یاسای نەوت و گاز پەسند بکرێت بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدابێت.

سیناریۆی بەشی چوارەمی گەردەلول ئاشكراكرا
پێت سیناریۆی بەشی چوارەمی گەردەلول ئاشكراكرا
كاتی پەسەندكردنی بودجەی عێراق و پشكی هەرێم دیاریكرا
دوات كاتی پەسەندكردنی بودجەی عێراق و پشكی هەرێم دیاریكرا
پەیوەندیدار