“هەڵبژاردن ناكرێت و حكومەت وەك خۆی دەمێنێتەوە”



پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە هەڵبژاردن ناكرێت و ئاڕاستەیەك هەیە لە پەرلەمان و لای هێزە سیاسییەكان بۆ پاڵپشتی كردنی حكومەت و محەمەد شیاع سودانی بۆ 4 ساڵی داهاتوو.

باقر ساعدی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ 4 ساڵی داهاتوو، ئێمەش لە پەرلەمان پاڵپشتتی دەكەین، ئەوەش لەپێناو ئەو ئاڕاستەیەی بۆ جێبەجێ‌ كردنی بەرنامە حكومییەكەی و بەدیهێنانی بانگەشەكانی لە خزمەتگوزاری و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتەكەی سودانی، متمانەی هاووڵاتیان و شەقامی عێراقی بەدەستهێناوە لەماوەی چەند مانگێكی كەمدا، كە بەرپرسیارێتی گرتۆتە ئەستۆ.

ساعدی وتوشیەتی، “پلانێك هەیە بۆ بەدیهبَنانی گەشەپێدان و بووژانەوە لە ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزارییەكان لە وڵاتدا لە سەرجەم پارێزگاكان، كە ئێستا لەسەر زەمینەی كرداری بەدیهاتووە و هاووڵاتیان هەستی پێدەكەن و دەیبینن”.

ڤایرۆسێكی دیكە لە عێراق بڵاوبۆتەوە و چەند كەسێك پێی مردوون
پێشت ڤایرۆسێكی دیكە لە عێراق بڵاوبۆتەوە و چەند كەسێك پێی مردوون
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت
دواتر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دواكەوت
ەیوەندیدار