ڕاهێنەری مەكسیك: دەبێت گۆڵی زۆر لە سعودیە بكەین


خەڵك-
خیراردۆ مارتینۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەكسیك، باس لە هەڵوێستی قورسی تیپەكەی دەكات بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی سعودیە لە سبەینێ‌ چوار شەممە لە چوارچێوەی گەڕی سێیەم و كۆتایی خولی گروپەكان لە جامی جیهانی قەتەر 2022.


مارتینۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هەڵوێستی ئێمە زۆر قورسە، پێویستمان بە تۆماركردنی ژمارەیەك گۆڵە، بزانین سبەینێ‌ بەرامبەر بە سعودیە چی دەكەین، ئەو یارییە بۆ ئێمە یەكلاكەرەوەیە”.

بە وتەی مارتینۆ:”تائێستا هیچ گۆڵێكمان لە مۆندیالدا نەكردووە، ئەمەش مایەی نیگەرانییەكی زۆرە، پێویستمان بەوەیە گۆڵێكی زۆر لە سعودیە بكەین”.

ڕاهێنەرەكەی هەڵبژاردەی مەكسیك دەڵێت:”هەڵبژاردەی سعویە ئاسان نییە، چونكە بینیمان بەرامبەر بە ئەرجەنتین و پۆڵەندا چۆن دەركەوت، بەڵام هەوڵ دەدەین براوەبین و گۆڵی زۆر لە یارییەكەدا تۆماربكەین”.

هەڵبژاردەی مەكسیك بە یەك خاڵ لە پلەی كۆتایی لیستی گروپی سێدایە و پێویستی بە بردنەوەیە لە سعودیە، تا چانسی سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال بمێنێت.

 

لە سبەینێوە شەقامێكی سەرەكی ناو سلێمانی دادەخرێت
پێشت لە سبەینێوە شەقامێكی سەرەكی ناو سلێمانی دادەخرێت
پەروەردە بڕیارێك بۆ پۆلی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی دەردەكات
دواتر پەروەردە بڕیارێك بۆ پۆلی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی دەردەكات
پەیوەندیدار