پەروەردە بڕیارێك بۆ پۆلی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی دەردەكات



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات هەڵسەنگاندنی چوارەم (25) نمرە بۆ سەرجەم خوێندكارانی بازنەی یەكەم 3 ڕۆژ پێش تاقیكردنەوەی وەرزەكان ئەنجام بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری خوێندنگە حكومی و ناحكومییە خۆماڵییەكان بكرێتەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023) پێویستە هەڵسەنگاندنی چوارەم (25) نمرە بۆ سەرجەم خوێندكارانی بازنەی یەكەم (یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) بە (3) ڕۆژ پێش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزەكانی (یەكەم و دووەم) ئەنجام بدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەڵسەنگاندنكە دەبێت بەپێی خشتەیەكی تایبەت بێت، كە لەلایەن كارگێڕی خوێندنگەكان دابنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ وەرزی یەكەم لە ڕۆژانی (10 و 11 و 12ی مانگی 12ی ساڵی 2022) دەبێت.

ڕاهێنەری مەكسیك: دەبێت گۆڵی زۆر لە سعودیە بكەین
پێشت ڕاهێنەری مەكسیك: دەبێت گۆڵی زۆر لە سعودیە بكەین
توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت
دواتر توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار