پۆلیسی گەرمیان: پیاوێکی بەتەمەن لە گۆمێک ئاودا خنکا



پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، پیاوێکی بەتەمەن کەوتە ناو گۆمێکی شوشتنی ئۆتۆمبێلەوە و خنکا.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (خلیل علی سمین) لەدایکبووی 1949 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی خنکان بەئاو گیانی لەدەستدابوو.

دەشڵێت:”بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی بووە ماڵیان لەنزیک کۆمپانیای گاردینە لەقەزای کەلار کاتژمێر 1:00ی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی عیلاجەکانی خواردوە لەماڵ دەرچووە کەوتۆتە گۆمێکی ئاوەوە کە کۆمپانیای گاردین بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دروستیان کردوە و لەئەنجامدا خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسوکاری هیچ سکاڵایەکیان نەبووە دوای ڕێکاری پزیشکی تەرمەکەیان ڕادەستکرایەوە.

 

مەسرور بارزانی: ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دادەمەزرێنین
پێشت مەسرور بارزانی: ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دادەمەزرێنین
ئەم كەشە فێنكە تا كەی بەردەوام دەبێت و كەی باران دەبارێت؟
دواتر ئەم كەشە فێنكە تا كەی بەردەوام دەبێت و كەی باران دەبارێت؟
ەیوەندیدار