“تا کات لەبەردەستدا ماوە بەفەرمی چەکەکانتان تۆماربکەن”



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم دەڵێت؛ چەکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دا بەدەستی هاووڵاتیانەوەیە و دەمانەوێت سەرجەمیان تۆماربکەین، کەمتر لە ٨٠ رۆژ مۆڵەت ماوە بۆ تۆمارکردنی چەک.

کارزان ئه‌میر، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا، وتی، “ئەو کەسەی چەکەکەی تۆمار دەکات، دەبێت لە شوێنێکی پارێزراوی ماڵەکەیدا هەڵیبگرێت و نابێت بیفرۆشێت یان بیبەخشێت”.

 

وتیشی؛ “لەپاش تەواوبوونی ئەو وادە یاساییەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆمارکردنی چەک، هەشت لیژنە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان پێدێن بەمەبەستی هەڵسەنگانی پێویست بۆ خاوەنی ئەو چەکانە کە تۆمارکراون و بڕیاریان لەسەر دەدات بە پێدانی مۆڵەت یاخود خاوەندارێتی بەپێی یاسای چەک”.

ناوبراو، داواشی لە هاووڵاتیانی هەرێم کرد، تا کاتیان لەبەردەستدا ماوە بێن بەفەرمی چەکەکانیان تۆماربکەن، بۆ ئەوەی لە داهاتودا هەر تاوانێک بە چەکێک کرا بزانرێت ئەو چەکە هی کێیە و خاوەنەکەی بدۆزرێتەوە”.

بە وتەی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم، لەئێستادا شوێنەکانی کڕین و فرۆشتنی چەک لە هەرێمی کوردستان داخراون، بەڵام لە رێگەی ئۆنلاینەوە فرۆشتن هەیە و توانیویانە چەند کەسێک دەستگیر بکەن.

سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە
پێشت سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سودانی کۆدەبێتەوە
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بەشێک لە زەوییە چێنراو بە گەنمەکانی هەڵەبجەی ژێرئاو خستووە
دواتر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بەشێک لە زەوییە چێنراو بە گەنمەکانی هەڵەبجەی ژێرئاو خستووە
ەیوەندیدار