حكومه‌تی عێراق وەک پێویست هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌رەکان ناکات


 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەڵێت؛ حكومه‌تی عێراق وه‌كو پێویست ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكات له‌ پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران.

 

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندێکی UNHCR بۆ هاوکاریکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ پەنابەران، وتی؛ بارودۆخ هێشتا ئاسایی نەبووەتەوە و رێکارەکان وەک پێویست نین، تا پەنابەران ئارەزوومەندانە لە هەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

 

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشدا، لە سەدا 50ی ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ئەرکی هاوکاریکردنی پەنابەران بۆ حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان جێنەهێڵن.

 

راشیگەیاند، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق نابه‌رپرسانه‌ مامه‌ڵە له‌گه‌ڵ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات.

 

هۆشداری دەدرێتە کۆگاو کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو
پێشت هۆشداری دەدرێتە کۆگاو کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو
بۆ ئەوەی ئێسکێکی پتەو و تەندروست هەبێت لەم خواردنانە بەدووربە
دواتر بۆ ئەوەی ئێسکێکی پتەو و تەندروست هەبێت لەم خواردنانە بەدووربە
پەیوەندیدار