بۆ ئەوەی ئێسکێکی پتەو و تەندروست هەبێت لەم خواردنانە بەدووربە



پاراستنی تەندروستی ئێسک هۆکارە بۆ چێژوەرگرتن لە تەندروستییەکی باش و دوورکەوتنەوە لە مەترسی هەندێک نەخۆشی وەکو پووکانەوەی ئێسک.

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک خۆراک و خواردنەوەن کە دەبێت لێیان دوور بکەوینەوە لەپێناو تەندروست باشی ئێسکەکانمان.

لە منداڵیدا زۆرێک لە ئێمە گوێمان لە گرنگی خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کالیسیۆم بوو بۆ ئەوەی ئێسکەکانمان تەندروست بێت، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، هەندێکمان تێدەگەین کە ئامۆژگارییەکانی منداڵی بە تێپەڕبوونی کات کاڵبوونەتەوە و هەندێک خووی خراپ لە خواردن بوونەتە شتێکی باو.

 

گۆڤاری “فیت بو فان” ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمەڵێک خۆراک هەیە دەبێت خۆیان لێ بەدوور بگرن بۆ ئەوەی ئێسکەکانمان پارێزراو بن.

شەکر

گومانی تێدا نییە، هەموومان دەزانین کە شەکر بە هیچ شێوەیەک تەندروست نییە، کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە هەیە، زیانێکی تایبەت بە ئێسکەکان دەگەیەنێت، چونکە کالیسیۆم و مەگنیسیۆم لە ئێسکەکاندا تێدەشکێنێت و میتابۆلیزمی ڤیتامین D تێکدەدات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسکەکان زیاد دەکات.

قاوە

پێویستە قاوە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێتەوە ئەگەر کەسێک بیەوێت تەندروستی ئێسکەکانی بپارێزێت.

کافاین ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی کالیسیۆم، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی ئێسک دەبێت، بۆیە کافاین زیانی هەیە بۆ تەندروستی ئێسک بەتایبەت کاتێک لەگەڵ شەکر تێکەڵ دەکرێت، بەپێی گۆڤاری فیت بۆ فان.

 

ئەو خۆراکانەی ترشی ئۆکسالیکیان تێدایە

ترشی ئۆکسالیک لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا هەیە، ئەم ترشە لەگەڵ کۆمپلێکسی نەتواوەی کالیسیۆم دروست دەبێت، کە لە ڕێگەی ڕیخۆڵەکانەوە دەردەدرێن و ڕێگری لە هەڵمژینی کالیسیۆم دەکەن.

لە نێو ئەو خۆراکانەی کە ترشی ئۆکسالیکی زۆریان تێدایە بریتین لە: سپێناخ، بادەم، شوکولاتە.

 

کۆلا

خواردنەوەی کۆلا زیانی هەیە بۆ تەندروستی ئێسک، نەک تەنها بەهۆی ئەو شەکر و کافایینەی کە تێیدایە، بەڵکو فۆسفاتیش کە ڕێگری دەکات لە هەڵمژینی کالیسیۆم لە جەستەدا.

لێکۆڵینەوەیەکی پێشووتر دەریخستبوو کە خواردنەوەی کۆلا بەشێوەیەکی ڕۆژانە چڕی ئێسک لە ناوچەی کەمەردا کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ خانمان، جگە لەوەی مەترسی شکانی ملی ئێسکی ڕانیش دێنێتە ئارا.

 

جگەرە و مەی

ئەم دووانە زۆر زیانبەخشن مەترسی لەسەر تەندروستی ئێسک دروست دەکەن، چونکە هەڵمژینی کالیسیۆم تێکدەدەن و کاریگەری نەرێنییان لەسەر میتابۆلیزمی ڤیتامین D هەیە.

بەپێی گۆڤاری فیت بۆ فان، جگەرەکێشان ئاستی ئیسترۆجین کەمدەکاتەوە، کە بۆ تەندروستی ئێسک زۆر گرنگە.

 

ئامۆژگاری بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک

بەپێی ماڵپەڕی زانکۆی زیوریخی سویسری، دەتوانرێت کۆمەڵێک هەنگاو بنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک، ئەوانیش؛

-وەرزشکردن

وەرزش بکە، تەنانەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیشدا بۆ مەودای دوور بە پێ بڕۆن.

-خۆراکی تەندروست

خۆراکە تەندروستەکان کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و پرۆتینی خۆراکی و رۆڵ دەبینن لە دروستکردنی ئێسک و ماسولکەی بەهێز .

باشتر وایە گۆشت و سەوزە و میوە و بەرهەمە شیرەمەنیەکان و گوێز و گەنمەشامی بخورێت.

-خۆدانە بەر خۆر

بەپێی پێویست لەبەر خۆردا کات بەسەربەرە، چونکە ڤیتامین D بۆ لەش دابین دەکات کە بۆ تەندروستی ئێسک زۆر گرنگە.

حكومه‌تی عێراق وەک پێویست هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌رەکان ناکات
پێشت حكومه‌تی عێراق وەک پێویست هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌رەکان ناکات
نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
ەیوەندیدار