دۆسیەیەك لە دژی مستەفا كازمی جوڵێنرا



سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی عێراق، بە پاساوی “كەمتەرخەمی لە هێرشی ئەمریكا بۆ كوشتنی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، قاسم سولەیمانی” دۆسیەیەكی لە دژی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، مستەفا كازمی جوڵاند.

بەپێی ئەو بەڵگەیەی سەبارەت بە بڕیاری لێكۆڵینەوەی داواكاری گشتی لە میدیاكانی عێراقدا بڵاوكراوەتەوە، بە پاساوی ئەوەی “هەڵە و كەمتەرخەمی” هەبووە لە كوشتنی موهەندیس و سولەیمانی، لێكۆڵینەوە لە دژی كازمی دەستپێكراوە.

حوسێن موئنیس پەرلەمانتاری بزوتنەوەی حقووق كە باڵی سیاسیی حیزبوڵڵای عێراقە، بە پاساوی ئەوەی كازمی ئەو كاتەی سەرۆكی ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بووە چاوی لە پێشێلكارییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پۆشیوە كە موهەندیس و سولەیمانی تێدا كوژران و هەڵە و كەمتەرخەمی لە ڕووداوەكەدا هەبووە، سكاڵایەكی پێشكەش كردووە.

ئەمریكا لەو هێرشەی كە لە ٣ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا كردییە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، هەریەك لە جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، قاسم سولەیمانی كوشت.

ئەمڕۆ ڕۆژی كرێكارانی جیهانە
پێشت ئەمڕۆ ڕۆژی كرێكارانی جیهانە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: هەمیشە خزمەتکردنمان بە ئەرک زانیوە بەرامبەر  بە هاووڵاتییان
دواتر وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: هەمیشە خزمەتکردنمان بە ئەرک زانیوە بەرامبەر بە هاووڵاتییان
ەیوەندیدار