وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: هەمیشە خزمەتکردنمان بە ئەرک زانیوە بەرامبەر بە هاووڵاتییان



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە چارەسەرکردنی کێشەی هاتووچۆی سلێمانی و هەولێر ئاشکرادەکات و دەڵێت، ئەمساڵیش جارێکی تر داوای بودجەیان کردوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە و چارەسەرکردنی کێشەی هاتووچۆی فەرمانبەران.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، چارەسەری سەرەکی بۆ کێشەی هاتوچۆ لە نێوان هەولێر و سلێمانی تەواوکردنی رێگای کۆیە- هەولێرە بە هەر پێنج قۆناغەکەیەوە و لەپلانی ئەمساڵیشدا بۆ جارێکی تر داوای بودجەیان کردوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت:” وەک وەزارەتێکی خزمەتگوزار، ئەرکی سەرشانیەتی ئەوەی لەتوانایدا بێت بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان درێغی ناکات، بە تایبەتیش ئەو ناوچانەی پێویستیان بە چاککردن و دروستکردنی رێگا ھەیە، لەمڕوەوە لە تەمەنی کابینەی نۆیەمدا سەرباری قەیرانەکان و ئەوەی لە تواناو دەسەڵاتی وەزارەتدا بوە، ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامداوە، ھەربۆیە ھەمیشە خزمەتکردنمان بە ئەرک زانیوە بەرامبەر ھاونیشتیمانیان لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان”.

دەشڵێت:”ئەوەی لە ئێستاشدا بەشێک لە ھاوڵاتیان ژمارەیەک لە رێگاکانیان گرتوە، بۆ گۆڕینی ئاراستەی ھاتوچۆی بارھەڵگرەکانە، کە ئەوەش پەیوەندیدار نییە بەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنەوە، بەڵکو پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی پارێزگاکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان ئەو بڕیارە بدەن”.

لەئێستادا رێگای بەستنەوەی نێوان هەولێر و سلێمانی، جگە لە رێگای کەرکوک پێکھاتوە لەم رێگایانە:
ا- رێگای هەولێر-کۆیە-دوکان
ب-رێگای هەولێر-سماقوڵی-دوکان
ج-رێگای هیران-شەقڵاوە
د- رێگای دۆڵی بالیسان

ھەر چوار رێگاکە لاوەکین و رێگای بەستنەوەی نێوان هەولێر بۆ سلێمانین و بە پێچەوانەشەوە، کە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و بارھەڵگر گوزەری پێدا دەکەن، کە بە نزیکەیی بریتیە لە ١٥٠٠٠ ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و تێیدا ٣٠٠٠ تانکەر و بارهەڵگرن و زۆربەی بارهەڵگرەکان رۆژانە بە رێگای سماقوڵی گوزەر دەکەن.

دۆسیەیەك لە دژی مستەفا كازمی جوڵێنرا
پێشت دۆسیەیەك لە دژی مستەفا كازمی جوڵێنرا
دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسەی براکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسەی براکەی خۆی کوشت دەستگیرکرا
ەیوەندیدار