كرێی پاس و نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕادەگەیەنێت، كار لەسەر هەموو ئەو سێكتەرانە دەكەین، كە لەماوەی ڕابردوودا نرخەكەیان بەرزبۆتەوە و لە ئێستادا نان و سەموون وەك هەنگاوی یەكەم كاری لەسەر دەكرێت.

سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، بەردەوامین لەسەر بەدواداچوون و چاودێری كردنی نرخی بازاڕ و هەنگاو بە هەنگاو كار لەسەر ئەو سێكتەرانە دەكەین، كە لەماوەی ڕابردوودا نرخەكەیان بەرزبووەوە.

وتیشی، “لە ئێستادا بەهۆی گرنگییەوە، كار لەسەر نان و سەموون دەكەین و هەنگاوی باشی بڕیوە لە ئێستادا (8 یان 6) نان و سەمووم بە هەزار دینارە بە پێی كێشی گونكەكەی و بەردەوامیش كاری لەسەر دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، هەنگاوی داهاتوو كار لەسەر هەرزانكردنی نرخی كرێی پاسی گواستنەوەی هاووڵاتیان دەكەین، لەگەڵ ئەو سێكتەرانەی دیكە، كە نرخەكەیان بەرزبووبووەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و گران بوونی نرخی بەنزین و گاز و غازی شل، نرخی بەشێكی زۆر لە خۆراك و پێویستییەكان و كرێی گواستنەوە بەرزبوونەوە، بەڵام ماوەی مانگێكە نرخی دۆلار دابەزیوەتەوە، بەڵام هێشتا نرخەكان بۆ نرخی جاران دانەبەزێنراونەتەوە.

لە سلێمانی هەلی دامەزراندن بە ڕۆژانەی 18 هەزار ڕاگەیەنرا
پێشت لە سلێمانی هەلی دامەزراندن بە ڕۆژانەی 18 هەزار ڕاگەیەنرا
شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە
ەیوەندیدار