شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە هەرێم دەگرێتەوە



 

لە سبەینێوە شەپۆلێکی دیكەی نیمچەیی بارانی بەهاری و هەورەتریشقە دەگاتە ناوچەکانی کوردستان و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) سەبارەت بە دۆخی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ١-٥-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم پەڵە ھەور و ھەندێک کات نیمچە ھەور ئەبێت لە ھەندێک کاتدا لەناوچە شاخاوییەکاندا نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەورە تریشقە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکانمان، پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت و خێرایی با زۆربەی کاتەکان مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت.

وتیشی، “کاریگەری ئەم بارستە ھەوا فێنکە تا ڕۆژی چوار شەممە ٣-٥-٢٠٢٣ لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە”.

ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینی ئەوەش دەكات، “ھەر لەکۆتایی ئەم ھەفتەیەدا بارستە ھەوایەکی گەرم لەباکوری کیشوەری ئەفریقاوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە”.

كرێی پاس و نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێنەوە
پێشت كرێی پاس و نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێنەوە
پارەی گەشتی حەجی ئەمساڵ دیاریكرا
دواتر پارەی گەشتی حەجی ئەمساڵ دیاریكرا
ەیوەندیدار