تا ئێستا زانیوتە دۆشاوی خەڕنوب چەند بەسوودە؟



دۆشای خەڕنوب، گەڕانەوەیە بەرەو سروشت و خواردنی تەندروست، كە چەندین سوودی هەیە بەتایبەتی بۆ سیستمی هەرس و بەرگری مرۆڤ.

د. بەدر قادر سورچی، دكتۆرا و شارەزا لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان و خواردنی سروشتی دەڵێت: “دۆشاوی خەڕنوب زۆرپەی پێكھاتەكانی لە ھەنگوین نزیكە و یەكێكە لەو دۆشاوانەی، كە سوودێكی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مڕۆڤ بەتایبەتی بۆ كۆكە و ھەناسەتەنگی.

دەشڵێت: “بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایڕۆسی كۆرۆنا زۆر بەسوودە، چونكە تووشی ھەناسەتەنگی دەبن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنھا ئافرەتی دووگیان نابێت بەبێ دكتۆری گیادەرمان بەكاریبھێنێ.

وەك ئەو دكتۆری گیا دەرمانییە ئاماژەی پێ‌ كردووە، سوودە گرنگەكانی دۆشاوی خەڕنوب ئەمانەن:
– باشترین چارەسەرە بۆ ئەنفلونزا
– بۆ ھەناسەتەنگی زۆر بەھێز
– چارسەری كێشەی قەبزی دەكات
– وزەبەخشە بۆ ئەوانەی بێ ھێزن
– سوڕی خوێن چالاك دەكات
– فرمانی گورچیلە ڕێك دەخات
– منال دەپارێزی لە شەلەل بوون
– دەنگە ژێیەكان بەھێز دەكات
– ڕشانەوە دەوەستێنێت
– بەسوودە بۆ سكچون
– بۆ ئەوانەی پالەپەستۆی خوێنیان ھەیە زۆر بەسوودە
– یارمەتی چالاكی پەنكریاس دەدات
– ھەرس كردن ئاسان دەكات و بۆ ترشەلۆك بەسوودە
– پڕیەتی لە دژە میكرۆبەكان

 

ژمارەی قوربانیانی شەڕوپێكدانەكانی سودان لە بەرزبوونەوەدایە
پێشت ژمارەی قوربانیانی شەڕوپێكدانەكانی سودان لە بەرزبوونەوەدایە
بێلینگهام لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و مانشستەر سیتی
دواتر بێلینگهام لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و مانشستەر سیتی
ەیوەندیدار