بێلینگهام لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و مانشستەر سیتی



ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی، دوایین پێشهاتی بەدواداچوونی یانەی ڕیال مەدرید بۆ جود بێلینگهام-ی ئینگلیزی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئاشكرا دەكات.

بێلینگهامی تەمەن (19 ساڵ) بە یەكێك لەو یاریزانانە دادەنرێت كە لەلایەن یانە گەورەكانی ئەوروپا و بە تایبەتی ڕیال مەدرید و مانشستەر سیتی و لیڤەرپوڵەوە زۆر داوا دەكرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕادیۆی “كادینا سێر”ی ئیسپانی، بێلینگهام ئامانجی سەرەكی مێرینگێیە لەم هاوینەدا، بەو پێیەی وەك جێنشینی لۆكا مۆدریچ تەماشا دەكرێت.

ماڵپەڕی ڕادیۆكە نوسیویەتی، یانەی ڕیال مەدرید پلانی بۆ گواستنەوەی بێلینگهام داڕشتووە و بەرپرسانی دۆرتمۆندیشی لەو بارەیەوە ئاگاداركردووەتەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەیوەندییە باشەكانی نێوان هەردوو یانە.

پلانەكە بریتییە لە پەیوەندییەكان لەگەڵ بریكارەكانی بێلینگهام لە مانگی كانوونی دووەمی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، خێزانی یاریزانەكەش لە ڤاڵدێبیبا بوون و لەگەڵ نوێنەرانی یانەی ڕیال مەدرید نانیان خواردووە، ئەوان یاریزانەكەیان ئاگاداركردووە كە لە ماوەی مانگی ئایاری داهاتوودا هەوڵی یەكلایی كردنەوەی بۆندەكە دەخەگەڕ و لە كۆتایی وەرزدا ڕایدەگەیەنن.

یانە شاهانەكە ئۆفەرێكی پێشكەش بەو یاریزانە كردووە بۆ ماوەی 5 بۆ 6 وەرز، بە هەمان مووچەی ڕیزی پێشەوەی تیپەكە، بەڵام كەمتر لە تیبۆ كۆرتوا و ڤینیسیۆس جونیۆر.

وێڕای تواناكانی مان سیتی بۆ جێبەجێكردنی هەموو داواكارییەكانی بروسیا دۆرتمۆند، بەڵام ڕیال مەدرید زیاتر گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەكە دەدات، بە پێچەوانەی سیتی كە لە ڕێگەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر و ئێرلینگ هاڵاند هاوڕێی پێشوویەوە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ یاریزانەكە كردووە.

تا ئێستا زانیوتە دۆشاوی خەڕنوب چەند بەسوودە؟
پێشت تا ئێستا زانیوتە دۆشاوی خەڕنوب چەند بەسوودە؟
سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم: دەبێت پارتی و یەكێتی لە هەوڵی گێڕانەوەی متمانەی خەڵكدابن
دواتر سەرۆكی داواكاری گشتی هەرێم: دەبێت پارتی و یەكێتی لە هەوڵی گێڕانەوەی متمانەی خەڵكدابن
ەیوەندیدار