پشووی كۆتایی ساڵی خوێندكاران دەستپێدەكات



تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی خوێندكاران لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و قۆناغەكانی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی تەنها هەڵسەنگاندن دەكەن و دواتر پشووی كۆتایی ساڵیان دەستپێدەكات.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، 380 هەزار خوێندكاریان هەیە لە هەزار و 404 ناوەندی خوێندندا.

ڕاشیگەیاند، قۆناغی (1 و 2 و 3)ی بنەڕەتی تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنیان هەیە و قۆناغەكانی دیكە تاقیكردنەوەكانیان بە نووسینە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت: “پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵمان بە هێمنی بەڕێ‌ كرد و گەیشتینە قۆناغی كۆتایی”.

وتیشی، “ئەوەی گرنگە تاقیكردنەوەی پۆلی 9-یە لەمساڵدا، كە 26 جۆر پرسیار هەیە و ناو و كۆدی خوێندكاران لەسەر پرسیارەكان هەیە”.

ئاشكراشی كرد، 380 هەزار خوێندكار هەیە، كە 40 هەزاری پۆلی 12-یە و لە 3ی حوزەیران تاقیكردنەوە دەكەن و 340 هەزاری هەموو قۆناغەكانی ترە، كە پۆلی 9 ئەمڕۆ لە 463 هۆڵدا تاقیكردنەوە دەكەن و 27 هەزار و 554 خوێندكارن.

جەختیشی كردەوە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان زوو دەردەچن، چونكە پرسیارەكان هەمووی بە ئامێر سەح دەكرێن.

ژمارەی قوربانیانی “بەڕۆژووبوون تا مردن” 100 كەسى تێپەڕاند
پێشت ژمارەی قوربانیانی “بەڕۆژووبوون تا مردن” 100 كەسى تێپەڕاند
نرخی نەوت بەرزبووەوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە
ەیوەندیدار