تونس؛ ژمارەی گیانلەدەستدانی كۆچبەرانی بەهۆی نوقمبوونی كەشتییەكەیانە گەیشتە 210 كەس



هێزی پاسەوانی نیشتیمانی كەناراوەكانی تونس ڕایدەگەیەنێت، تەرمی 41 كۆچبەری دیكەیان لە ئاوەكانی تونس وەرگرتووە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی كەشتییە نوقمبووەكەی كۆچبەران لە كەناراوەكانی ئەو وڵاتە گەیشتە 210 كەس.

ئاژانسی ڕۆیتەرزی لەزاری بەرپرسێكی هێزی پاسەوانی نیشتیمانی كەناراوەكانی تونس بڵاویكردەوە، كە لە ماوەی 10 ڕۆژدا تەرمی 210 لە كۆچبەران گەیشتۆتە دەستیان ، تەرمەكان لە دۆخێكدا بوون، كە دەریدەخات چەند ڕۆژێك لەناو ئاوەكەدا بوون.

ڕاشیگەیاندووە، كە كۆی گشتی كوژراوەكان لەو ماوە كورتدا بێ وێنە بووە، هاوكات وڵاتی تونسیش لە كۆنترۆڵكردنی شەپۆلی كۆچبەران تووشی كێشە بووەتەوە و پزیشكی دادی چیتر شوێنیان نییە بۆ هەڵگرتنی قوربانییەكان.

بەپێی ئامارەكانی كۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2022دا نزیكەی هەزار و 500 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و بێسەروشوێن بوون.

میری ئێزدییەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات
پێشت میری ئێزدییەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات
كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات
دواتر كەشناسی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكات
ەیوەندیدار