میری ئێزدییەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات


میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی كوردستان و جیهان، لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لەشەنگال روونكردنەوە دەدات و دەڵێت” ئەوە ئەخلاقی ئێمە و ئێزدیی نییە هێرش بكەینە سەر مزگەوت”.

بەپێی ڕوونكردنەوەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی كوردستان و جیهان بڵاوكرایەوە” هەواڵی هێرشكردنەسەر و سووتانی مزگەوت لە شنگال بە هەموو شێوەیەك رەتدەكەینەوە”.

بە وتەی میری ئێزدییانی كوردستان و جیهان”ئەوە ئەخلاقی ئێمە و ئێزدیی نییە هێرش بكەینە سەر مزگەوت”.

میر حازم تەحسین بەگ دەڵێت”كاتێك داعش هێرشی سەر شنگال و ئێزدییەكانی كردووە و موسڵمانان دەرگای مزگەوتەكانیان بۆ كردوونەتەوە و كەمتەرخەمییان نەكردووە، ئەوە لە ئەخلاقی ئێزدییەكان و میری ئێزدییدا نییە مزگەوت بسووتێنین و هێرشی بكەنەسەر”.

دوێنێ پێنج شەممە لەقەزای شنگال ژمارەیەك لە كوردانی ئێزیدی وەك ناڕەزایی بەرامبەر بەگەڕانەوەی عەرەبە سوننەكان بۆ قەزاكە خۆپیشاندانیان كرد و هێرشیان كردە سەر یەكێك لەمزگەوتەكانی شنگال و چەند كەلوپەلێك و دەرگای مزگەوتەكەیان شكاند.

لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم
پێشت لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم
تونس؛ ژمارەی گیانلەدەستدانی كۆچبەرانی بەهۆی نوقمبوونی كەشتییەكەیانە گەیشتە 210 كەس
دواتر تونس؛ ژمارەی گیانلەدەستدانی كۆچبەرانی بەهۆی نوقمبوونی كەشتییەكەیانە گەیشتە 210 كەس
پەیوەندیدار