لێدوانی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم



 

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، وادەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دیاریی دەكات.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری حەیان عەبدولغەنی بڵاویكردەوە: “حكومەتی ناوەندی گەیشتووەتە قۆناغەكانی كۆتایی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە لەگەڵ هەولێر سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە”.

بە وتەی عەبدولغەنی :”كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) كە پرۆسەی وەرگرتن و هەناردەكردنی نەوتی لە هەرێمەوە گرتە ئەستۆ، ئێستا لە پرۆسەی واژۆكردنی گرێبەستدایە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی نەوتەكە دەكڕن، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت ڕادەگەیەنرێت”.

پێشتر محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، جەختیشی لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە كردبۆوە لایەنە لایەنە تەكنیكییەكان، لە دوای جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكە لەگەڵ هەولێر .

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لە شنگال
پێشت ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ئەوقاف سەبارەت هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لە شنگال
میری ئێزدییەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر میری ئێزدییەكان لەبارەی هێرشكردنە سەر مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار