دابەزینی نرخی دۆلار كاتییە



گرووپی ئابووریناسان هۆشداری تووند دەدەنە بانكی ناوەندی

گرووپی ئابووریناسان هۆشداری تووند دەدەنە بانكی ناوەندی عێراق كە هەنگاوەكانیان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەبێ لێكۆڵینەوە نراون و زیانی زۆریان بە دواوەیە.

سەرۆكی هاوپەیمانی ئابووریناسان عودەی عەلەوی ڕایگەیاند، دابەزینی نرخی دۆلار هاوكاتە لەگەڵ بە فیڕۆچوونی 10%ی نرخ لە بانكەكان، كە نزیكەی 18 ملیۆن دۆلار ڕۆژانە زیان لە عێراق دەدات.

عودەی عەلەوی بۆ ماڵپەڕی “ئەلجەریدە” دەڵێت: دابەزینی ئێستای نرخی دۆلار بەشێوەیەكی كاتییە، هەر كات خستنەڕوو كەمكرایەوە نرخەكەی بەرز دەبێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار هەنگاوی كاردانەوەن و بەبێ لێكۆڵینەوە نراون.

دەشڵێت: ئەو هەنگاوانە بۆ دابەزینی بەهای دۆلار كاتین.

ئاشكراشیكرد، ڕێژەی بە فیڕۆچوون لە بانكەكان لە دەرەوە 6% بۆ 10%یە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بە 142 هەزار دینارە و بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

جوڵەی گەشتیاری ئابووری باڵەكایەتی دەبوژێنێتەوە
پێشت جوڵەی گەشتیاری ئابووری باڵەكایەتی دەبوژێنێتەوە
نرخی مریشك زیاتر دابەزى
دواتر نرخی مریشك زیاتر دابەزى
ەیوەندیدار