نرخی مریشك زیاتر دابەزى



 

ئەمڕۆ نرخی مریشك بۆ 2 هەزار و 800 دینار بۆ هەر كیلۆیەك دابەزی، لەكاتێكدا پێشتر ئەو نرخە 5 هەزار دیناری تێپەڕاندبوو.

ماوەیەك پێش ئێستا كە مانگی ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان بوو، نرخی مریشك بەرز ببووەوە، ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزی و پێشبینی دابەزینی زیاتریشی دەكرێت.

بەكر ئەمین، مریشك فرۆش لە سلێمانی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ مریشك 2 هەزار و 800 دینارە.

هاوكات سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كار بۆ دابەزینی زیاتری نرخی مریشك دەكەین بە جۆرێك نرخی یەك كیلۆ بۆ 2 هەزار دینار داببەزێت.

لە بارەی هۆكاری دابەزینی نرخی مریشكەوە سۆران عەبدولغەفور ئاماژەی بە ئەوە كرد، ئێستا ڕێژەیەكی زۆری مریشك هاوردەكراوە و خواستی هاووڵاتیانیش لەسەری كەمبووەتەوە، بۆیە نرخەكەی ڕووی لە دابەزینە.

 

دابەزینی نرخی دۆلار كاتییە
پێشت دابەزینی نرخی دۆلار كاتییە
خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی درا بەدوو كچە میدیاكاری ئێرانی
دواتر خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی درا بەدوو كچە میدیاكاری ئێرانی
ەیوەندیدار