خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی درا بەدوو كچە میدیاكاری ئێرانی



یەكەم بابەتیان لەسەر ژینا ئەمینی نووسیوە

خەڵاتی ئازادیی چاپەمەنیی ئەمساڵی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور بە هەردوو ڕۆژنامەوانیی ئێرانی، نیلوفەر حەمیدی و ئێلاهە موحەمەدی بەخشرا.

بەخشینی ئەو خەڵاتە بەئەو دوو كچە ڕۆژنامەوانە ئێرانییە لە بەرامبەر بڵاوكردنەوەی یەكەم بابەتی ڕۆژنامەوانی بووە لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە مانگی ئەیلوولی 2022دا.

ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لەلایەن دەسەڵاتی دادی ئێرانەوە سزادراون و ئێستا لە زینداندان.

ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لە كاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئیرشادەوە لە تاران گیانی لەدەستدا، بەهۆیەوە شەپۆلێكی ناڕەزایەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دروستبوو كە تا ئێستا درێژەی هەیە.

 

نرخی مریشك زیاتر دابەزى
پێشت نرخی مریشك زیاتر دابەزى
هێرشی سەر قوتابخانەكان درێژەی هەیە
دواتر هێرشی سەر قوتابخانەكان درێژەی هەیە
ەیوەندیدار