راگەیەندراوێک لە نووسینگەی مەسرور بارزانییەوە بۆ قوباد تاڵەبانی



نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسە نزیکەکانی قوباد تاڵەبانی پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن کە وەکو هەڵوێستێک لەپێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کردووە و ئەمە ستەمێکی دیکەیە لە خەڵکی سلێمانی”.

لە راگەیەنددراوەکەدا هاتووە:”ئەگەر ستەمێک بەرامبەر خەڵکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سۆشیالیستیش قبووڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەڵکی سلێمانییەوە نەکرێت”.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ماوەیەکە دامودەزگا میدیایی و کەسانی نزیکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن، کە وەک هەڵوێستێک لە پێناو مافی مووچەخۆرانی سلێمانی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە.
بۆ ڕایگشتی ڕوونی دەکەینەوە کە، ئەمەش ستەمێکی دیکەیە لە خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیانی دەکەن. بەرگری لە مافی مووچەخۆرانی سلێمانی ئەرکی هەموو تیمە وەزارییەکانە و ئەگەر ستەمێک بەرامبەر بە خەلکی سلێمانی هەبێت، بەر لە هەر کەسێک وەزیرانی پارتی و گۆڕان و سوشیالیستیش قبوڵی ناکەن، بۆیە با موزایدە بەسەر خەڵکی سلێمانییەوە نەکرێت.

“کێشەی نەهێشتنی سیولە چەندین مانگ بوو لە سنووری سلێمانی هەبوو و لیژنەی بەدواداچوونیش پێکهێنرابوو و کاریان لەسەر ئەو کێشەیە دەکرد و بڕیار بوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە سەر ئەنجامەکانی کاری ئەو لیژنەیەش بکرێت، بەڵام کردەوەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف ڕوویدا و ئەو پرۆسەیەی پەک خست، چونکە یەکسەر دوای داوای ڕادەستکردنی تۆمەتبارانی کردەوەکە، قوباد تالەبانی و تیمی وەزاریی یەکێتی هەڵوێستیان وەرگرت و لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کشانەوە” ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت.

راشیگەیاندووە، هەموو هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوەی دۆخی دارایی سلێمانی سەختتر کردووە دەستبردنە بۆ داهاتی ناوخۆی ئەو دەڤەرە، کە هەر خودی قوباد و کەسانێک لە ناو حیزبەکەی لێی بەرپرسیارن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی مەسرور بارزانیدا هاتووە:” باشترکردنی ئەو دۆخەش تەنیا بە جێگیرکردنی سیستەمێکی پتەوی دارایی دەکرێت ئەویش بە جۆرێک کە تەنیا حکومەت چاودێرییەکی وردی لە سەر پرۆسەی کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان هەبێت و ئەوجا ئەو داهاتانە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بخرێتەوە خزمەت هاووڵاتیانمان”.

سەبارەت بە کێشەی دارایی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کرۆکی کێشەی دارایی لە سنووری سلێمانی ئەوەیە کە پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات شەفاف نییە و رێگەش نادرێت چاودێرییەکی مەرکەزی لە سەر ئەو پرۆسەیە هەبێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شوێنی چارەسەریی گشت ئەم کێشانەش تەنیا کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانە، بۆیە ئەگەر قوباد تالەبانی و تیمەکەی هەست بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خەڵکی سلێمانی دەکەن، با واز لە چەواشەکاری و خۆڵ لەچاوی خەلک کردن بێنن و بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکان و گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن .

لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر شەڕە تەقە روویدا و سێ کەس برینداربوون
پێشت لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر شەڕە تەقە روویدا و سێ کەس برینداربوون
دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی توركیا
دواتر دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی توركیا
ەیوەندیدار