بوومەلەرزەیەكی وێرانكەری 7 پلە ڕوودەدات و زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری دەدات



بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە کەناراوەکانی ئەندەنوسیا دەگرێتەوە و زانای جیۆلۆجی هۆڵەندی دووبارە بە تویتێك هۆشداری دەدات و دەڵێت: “”گۆڕانكارییەكانی ٢١-٢٢ی نیسان دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦-٧ پلە لەو ناوچانە یان لە نزیکیان لە ماوەی نێوان ٢٩-٣٠ی نیسان”.

بەپێی ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکی ئەمڕۆ سێ شەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە لە کەناراوەکانی سوماترا لە ئەندەنوسیا ڕوویدا، كە بەهۆیەوە دانیشتوانی وڵاتەکەی ناچارکردووە پەنا بۆ بەرزاییەکان ببەن پێش ئەوەی هۆشداریی ئەگەری تسونامی بەرزبکرێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەکانی مێنتاوی، بە قوڵایی 15.5 کیلۆمەتر بووە و هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی گەورە تۆمار نەکراوە.

هاوکات، فرانک هۆگرێبیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی دووبارە لە تویتێکدا چەند کاتژمێرێک پێش بوومەلەرزەکە، هۆشدارییەکی لەبارەی بوومەلەرزەیەکی بەهێزی نزیکەوە بڵاوکردەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچەی سوماترا بەهۆی هەڵاوسانی کەشوهەوا بەرەوڕووی بوومەلەرزە دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵاوسانەکانی ٢١-٢٢ی نیسان ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی پلە ٦-٧ لەم ناوچانە یان لە نزیک ئەو ناوچانە لە ماوەی ٢٩ بۆ ٣٠ی نیساندا”، وێنەی گۆی زەوی هاوپێچ کرد لەگەڵ نیشانە تایبەتەکانی ڕوودانی هەڵاوسانی کەشوهەوا لە چەندین ناوچەی جیهان.

 

لیژنەیەك بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێكدەهێنرێت
پێشت لیژنەیەك بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پێكدەهێنرێت
نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار